٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان كرد و پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد.

ڕۆژی سێشەممە 21ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر ئەوسەف سەعید جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان و براشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و بەڕێز سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی هیندستان لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە ویستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پزیشکی و زانستی و ئاکادیمیا و مەشق و ڕاهێنان کردەوە. هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار