بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت وۆرکشۆپی پاراستنی هەرێم لە بوومەلەرزە بەڕێوەچوو

هه‌ولێر-KDP.info- له شاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی وۆرکشۆپی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وۆرکشۆپی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە هاوئاهەنگیی چاپتەری کوردستانی پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی، تایبەت بە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە به‌رێوه‌چوو.
له‌وباره‌وه، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە"، به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر رایگه‌یاند، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به ئه‌ركی خۆیان زانی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به شێوازی دیزایینكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بكات".
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڵێت، به پێویستیان زانی وۆركشۆپه‌كه ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بونیاتنراون و "ئه‌گه‌ر كهموكورتییان تێدا بوو، ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه و كۆد و ستاندهردێكی هاوبه‌ش دیاریبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌ندازیاران و دیزاینه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه باڵه‌خانه‌كان دروست بكه‌ن"
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه، واتا ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله‌ی رێختهریش رووبدات، "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت" به‌مه‌رجێك "به‌پێی ئه‌و كۆد و رێنماییانه‌ی كه پێشتر په‌سه‌ندكراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه"، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر بچێته پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه "زیانه‌كانی ده‌هێنده زۆرتر ده‌بن."




