ئومێد سەباح: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت

ههولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەڕاینەوە هەولێر.
ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشدا، لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە، کۆبوونەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەم سەردانەیاندا، شاندی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ ئەلینا رومانوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەتەوە.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆبوونەتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند، "گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پڕۆژە یاسای بودجە".




