د. ته‌ڵعه‌ت: ده‌بێ زمانی خۆمان بپارێزین تا پارێزگاری له شوناسی خۆمان بكه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21/2/2023 به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، سمپۆزیۆمێك بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئاكادیمی بواری زمانی كوردی پێك ده‌هێنرێ و چه‌ند پانێلێكی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ و بابه‌تی جۆراوجۆری تایبه‌ت به زمانی كوردی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێ.
د. ته‌ڵعه‌ت تاهیر، یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "وه‌ك ئاگادارن رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1999 به‌دواوه رۆژی 21/2ی وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی دایك ناساندووه، ئه‌و رۆژه وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی قوتابیانی به‌نگلادیش دیاری كرا و له ساڵی 2000 به‌دواوه ئه‌م رۆژه جیهانییه یادی ده‌كرێته‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌مه‌شدا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر و وه‌ك كۆی ئه‌و 6700 زمانه‌ی كه ئێستا له جیهاندا هه‌یه و زۆربه‌یان مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، بۆیه كوردیش هه‌وڵ ده‌دات كه زمان و شوناسی خۆی بپارێزێت، له‌و رێگایه‌دا مافی خوێندن و نووسین بۆ خۆی و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر كه له كوردستان ده‌ژین و ده‌یانه‌وێ ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت، فه‌راهه‌م ده‌كات، چونكه كوردستان نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدایه، بۆیه كورد چۆن بۆخۆی به ره‌وای ده‌زانێ به زمانی خۆی بنووسێ و بخوێنێ، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش به هه‌مان شێوه به ره‌وای ده‌زانێ و ئه‌و مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه و په‌ره‌ی پێ ده‌درێت".
د. ته‌ڵعه‌ت هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه‌ی كورد ده‌بێ زمانی خۆمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پارێزگاری له شوناسی خۆمان بكه‌ین، خۆتان ده‌زانن كه خاكی كوردستان داگیركراو بووه و نه‌ته‌وه‌ی كورد ژێرده‌سته بووه و زوڵمی زۆری لێ كراوه، به‌ڵام له رێگای پاراستنی زمانه‌وه توانیویه‌تی شوناس و كلتووری خۆی بپارێزێ و به زیندوویی بیهێڵێته‌وه".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئەوه كرد: "هه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، كۆلێژی زمان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین سمپۆزیۆم دیدارێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه ساز كردووه كه تیایدا چالاكیی ئه‌كادیمی و زانستیی مامۆستایانی به‌ڕێزی سه‌رجه‌م به‌شه زانستییه‌كانی كۆلێژی زمان له‌خۆ ده‌گرێت و به‌و پێیه‌ی كه كۆلێژی زمان كۆلێژی فره‌چه‌شنه و زۆر به‌شی جیاوازی تێدایه وه‌ك: به‌شه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌شه رۆژئاواییه‌كان و باسه‌كان ده‌رباره‌ی زمانی دایك و رۆڵی له پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها زمانی دایك و په‌یوه‌ندی به زمانی دووهه‌م و ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م فێربوونی زمانی دایك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، هه‌روه‌ها بابه‌تی په‌یوه‌ندیی بازاڕی كار له‌گه‌ڵ فێربوونی زمانی دایك له چ ئاستێكدایه؟ هه‌موو ئه‌م ته‌وه‌رانه له‌م دیداره‌دا ده‌خرێته روو كه توێژه‌رانی به‌ڕێز له‌م دیداره‌دا باسی لێ ده‌كه‌ن و به‌و ئومێده‌ی كه هه‌موومان بتوانین زیاتر بایه‌خ به رۆڵی زمانی كوردی وه‌ك زمانی دایكی خۆمان بده‌ین و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بتوانین قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و به‌شه‌كانی تری كوردستانیش بتوانن په‌ره به زمانی دایك بده‌ن و مافی فێربوون و خوێندنیان به زمانی كوردی هه‌بێ".
شایانی باسه، له زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگا و ناوه‌نده‌كانی زمان له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایكی ده‌كرێته‌وه و سیمینار و پانێلی جۆراوجۆر رێك ده‌خرێن، كه له سمپۆزیۆمه‌كه‌ی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌م بابه‌تانه باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێ:
پانێلی یه‌كه‌م:
( توانستی زمان له نێوان زمانی دایك و زاره‌كاندا).
( گێڕانه‌وه‌ی پێچه‌وانه - ئامرازێكی كاریگه‌ری زمان و ناسنامه).
(فه‌رامۆشكردنی زمانی دایك رێگر ده‌بێ له به‌رده‌م فێربوونی زمانه‌كانی تر به ئاسانی).
پانێلی دووه‌م:
(پاشه‌كشێی زمانی كوردی له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140دا).
(بازاڕی كار وه‌ك به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م زمانی كوردیدا).
سه‌لاح جه‌لال




