٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مەخموور کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆر کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور -KDP.info- قایمقامی قەزای مەخموور ئاشکرای کرد، لە سنووری مەخموور ژمارەیەک پڕۆژەی جۆراوجۆر کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە کە لە چەندین سێکتەری جیاجیادان، وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و سێکتەری دیکە.

ڕزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆرمان هەن، ئێستا کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە، کە لە زۆر سێکتەردان، وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و سێکتەری دیکە، کە بەشێکیان دراونەتە کۆمپانیا و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە و بەشێکیشیان دراون بە کۆمپانیا بۆ ئەوەی دەستبەکار بن.''

ڕزگار محەمەد گوتیشی: ''بە سەرمایەی سەرووی هەشت ملیار دینار پڕۆژەمان پێشکەش کردووە کە بەگوژمەی 3 ملیار و600 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوەی دیکەش لەسەر بودجەی حکوومەتی عێراقە، بۆیە بەشێکی پڕۆژەکان دەستی پێ کردووە و بەشێکیشیان خەریکین بۆ ئەوەی بکەونە واری جێبەجێکردنەوە.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار