خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پشته‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت

هەولێر -KDP.info- نێوانی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو كۆڕبه‌ندی گرنگی جیهانی له ئەورووپا و كه‌نداوی عه‌ره‌بی زۆر نه‌بوو، له یه‌ك كاتدا دوو ئامانج به‌ده‌ست هاتن، یه‌كه‌م به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان كوردستان و وڵاتانی جیهان، دووه‌م بڕیاری گرنگ درا و قسه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی گرنگ كرا، مه‌سرور بارزانی به گرێبه‌ستی گرنگ و لێکگه‌یشتنی گرنگه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر. نێچیرڤان بارزانیش به سروشتی قه‌ناعه‌تپێكردن و دیپلۆماسیه‌تێكی نه‌رمه‌وه به جیهانی گوت: كورد هۆکاری سه‌قامگیریی ناوچه‌كەیە و ده‌كرێت ڕۆڵی گرنگی هه‌بێت له گۆڕانگارییه‌كاندا.
به‌شی شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی له ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌كات بۆ هه‌ردوو سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌یان گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه له‌وه‌دا بوو كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاراكته‌ری ناده‌وڵه‌تی ڕۆڵی گرنگی هه‌بوو له پرسی به‌هاناوه‌چوونی زیانلێكه‌وتووانی بوومەله‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا و له ئاستی میدیای جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانیی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشکەشی توركیای کرد. هه‌روه‌ها عەبدولڕەحمان مستەفا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم، كه هه‌ستێكی مرۆییان هه‌بوو و هاوكارییان بۆمان هێنا". هه‌ربۆیه له گه‌رمه‌ی هاوكارییه‌كانی كوردستان بۆ سووریا و توركیا ڕۆژی 12ی 2ی 2023 ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەرەو وڵاتی ئیمارات بەڕێ کەوت و لە دوبەی بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان كرد، کە ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشدار بوون.
شێوه‌ی به‌شداریی مه‌سرور بارزانی جیاواز بوو، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تێك كه ئیداره‌ی قه‌یرانه گه‌وره‌كان ده‌كات و توانای بڕیاری هه‌یه و هه‌ڵگری چاكسازییه له حكوومه‌ت وای كرد پێگه‌ی به به‌هێزی ده‌ركه‌وێت و هه‌لی قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بڕیاربه‌ده‌ستی ئیماراتی عه‌ره‌بی ببینێت كه ئێستا وه‌ك بلۆكی سێیه‌م به‌ده‌ر له ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌یانه‌وێت ڕۆڵیان هه‌بێت له گۆڕانگارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی له كۆڕبه‌نده‌كه بوو، ئه‌م دیدارانه‌ی هه‌بوو، یه‌كه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی وڵاتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی. دووه‌م: له‌گه‌ڵ ئیراكلی گاریباشڤیڵی، سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا كۆ بووه‌وه. سێیه‌م: كۆبوونه‌وه لەگەڵ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات. چواره‌م: كۆبوونه‌وه لەگەڵ شێخ سعوود بن سەقەر ئەلقاسمی، حاکمی میرنشینی ڕه‌ئس ئەلخەیمە. پێنجه‌م: كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاریی وڵاتانی کەنداو. شه‌شه‌م: كۆبوونه‌وه لەگەڵ شێخ حەمەد بن محەمەد ئەلشەرقی، حاکمی میرنشینی فوجەیرە. حه‌وته‌م: كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كراوه ئه‌م ته‌وه‌رانه بوون، یه‌كه‌م: به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی، دووه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوبه‌ش، سێیه‌م، دانانی نه‌خشه‌ڕێگا، چواره‌م هه‌نگاونان بۆ دروستكردنی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان. ڕۆژی 12ی 2ی 2023 له تویتێكدا سەبارەت بە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "ئەمە دەرفەتێکە بۆ باسکردنی بەرەوپێشچوونەکانمان لە ساڵی ڕابردوودا و قووڵکردنەوەی هاوبەشییەکان کە تێیدا هێندەی ئەوانە پێشکەش دەکەین کە خوازیارن بازرگانیمان لەگەڵدا بکەن". له بابه‌تی دیپلۆماسی، ئه‌م سه‌ردانه زۆر گرنگ بوو، هه‌رێمی كوردستان ئێستا هێڵێكی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو هه‌یه كه تا دێت زیاتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره قه‌ته‌ر نوێنه‌رانی له كوردستان بكاته‌وه، له‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌مه دووباره باس كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی ئیماراته‌وه باس له‌وه كراوه گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانی له ئاستی دیپلۆماسیدا فراوان بكرێت، له پرسی بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه هاوبه‌شه‌كان: ئه‌مه‌شیان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پار، 26ی 3ی 2022 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، بە بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و ئامۆژگای ئەنجومەنی ئەتڵەسی، بەشداریی لە ''كۆڕبەندی جیهانیی و‌زە''دا كرد، كە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و بەشداریی لە ''لوتكەی حكوومەتەكانی جیهان''دا لە شاری دوبەی كرد، كە یەك ڕۆژ بەردەوام بوو. له‌وێ چه‌ند گرێبه‌ستێك كران و دواتریش بڕیاریان له‌سه‌ر درا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرسی دانانی نه‌خشه‌ڕێگا: له‌م سه‌ردانه‌دا به‌وردی باسی زۆر پلانی درێژخایه‌ن كراوه، به‌شێكیان ستراتیژن، وه‌ك پرسی وزه و شاڕێگای كوردستان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئیمارات و ئەورووپا هه‌ر ئه‌وكات له پانێلێكدا هاوشانی نوێنەری 190 وڵات، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكێك بوو لە بەشداربووانی سەرەكیی پانێڵی ''ئایا جیهان ئامادەیە بۆ قۆناخی پۆست پەترۆڵ''، لەم پانێڵەدا كه هەر یەكە لە بەڕێزان ''سوهێل محەمەد مەزرووعی، وەزیری و‌زە و ژێرخانی دەوڵەتی ئیمارات و شازادە عەبدولعەزیز ئال سعوود، وەزیری وزەی شانشینی عەرەبستانی سعودی'' به‌شدار بوون، دواتر له‌ناو پانێڵه‌كه‌دا لە ڕۆژی یەكەمی كۆڕبەندەكە، ئەجێندای ''پەرەپێدانی و‌زە و هەناردەكردن و ئایندەی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا'' و ''ئایا جیهان ئامادەیە بۆ قۆناخی پۆست نەوت؟'' ئه‌مانه دوو ته‌وه‌رەی سه‌ره‌كی بوون، ئه‌وانهی‌شی وه‌ك ته‌حه‌دیایتی وزه له ناوچه‌كه دیاری كرابوون سێ لایەن بە كاریگەریی ئەم پرسە كە ئەوانیش ''هەرێمی كوردستان و عەرەبستانی سعودی و دەوڵەتی ئیماراتە''، كاك مه‌سرور بارزانی له گوتاری پانێڵه‌كه قسه‌ی كرد و گوتی: ئەگەر هاوكارمان بن بۆ ڕەواندنەوەی ئەو تەحەددییانەی دێنە بەردەم ئاسایشی وزەی هەرێمی كوردستان، ئەو توانایەمان هەیە كە هاوبەشێكی كاریگەر بین بۆ پاراستنی ئاسایشی و‌زە و ڕزگاركردنی ئەورووپا لەو تەنگژەیەی كە ئێستا بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرایناوە لەسەر پرسی و‌زە دووچاری بووەتەوە. ئه‌م په‌یامه‌ی كاك مه‌سروور بارزانی، له خانه‌ی بڕیاردانه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوبه‌ش. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پرسه، له 1ی 1ی 2022 مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی له‌وه كرد كه وڵاتەکەیان بە شێوەیەکی ئەرێنی لە دەستپێشخەریی ئیمارات دەڕوانێت، کە ڕێگەیەکی زەمینی لە نێوان هەردوو وڵات دروست بکرێت و بەنێو خاکی عێراقدا تێپەڕێت، كه چه‌قی به یه‌كگه‌یشتنیان هه‌رێمی كوردستانه، به جۆرێك ئیماڕات دەیەوێت ڕێچکەی گواستنەوەی کاڵاکان لە ئێرانەوە بۆ عێراق بگۆڕێت، چونکە مەودای هاتوچۆی بارهەڵگرەکان کورتترە، کە ئەگەر بارێک لە ئیستانبوڵ بەرەوە ئیمارات لە ڕێگەی دەریاوە بگوازرێتەوە 25 تاوەکوو 28 ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر لە ڕێگەی زەمینیەوە بێت؛ 10 ڕۆژ دەخایەنێت، سەرەڕای ئەوەش بەشێک لە خەرجی پێناسی گومرگی کەم دەبێتەوە، كه ئه‌مه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له داهاتوودا پێگه‌ی له ناوچه‌كه به‌هێزتر ببێت.
جیا له‌وه‌ش، له ئیداره‌دانی هاوبه‌شیكردنی قه‌یرانه‌كان كوردستان ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له ناوچه‌كه و پرۆژه‌یه‌كی ئیماراتی هه‌یه به‌وه‌ی له دوبه‌یه‌وه هێزی ئیداره‌دان دروست بكرێت بۆ كۆی ئه‌و پرسانه‌ی وه‌ك قه‌یرانی وزه و ئیداره ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه و كوردستان ده‌توانێت وه‌ك كاراكته‌ری ناده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆی ببینێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌م دیدار و گفتوگۆیانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای كردووه هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن له كه‌رتی چاكسازیی گشتی پشتیوانی بكرێن، وه‌ك چۆن له كوردستان هه‌نگاوی بۆ نراوه، ئه‌وه‌تا بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ڕۆژی یەکشەممە 12ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات, لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.
به‌شی دووه‌می شیكردنه‌وه بۆ سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له لووتكه‌ی ئه‌مساڵی دوبه‌ی بوونه ڕۆژه‌ڤ و به‌رنامه‌ی كار، بریتی بوون لە كۆی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی جیهان به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌ت قه‌یرانی وزه، كه ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرایناوه قه‌یرانی بۆ ئەورووپا دروست كردووه، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی ژینگه، ئابووری و حكوومه‌تی ژماره‌یی، له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه له لوتكه‌ی دوبه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا به‌شداره، هه‌موو پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه دوای شه‌ری ئۆكراینا و ڕووسیا، ئەورووپا به‌ته‌واوی تووشی قه‌یرانی وزه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك خۆی نه‌هاته‌دی، چونكه ئێستا ناوه‌ندی ئیداره‌دانی قه‌یرانی وزه دروست بووه له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ئه‌م ڕووداوانه، به‌تایبه‌ت ئاستی به‌هێزكردن و فراوانكردنی به‌رهه‌مه‌كانی وزه‌ی كه‌نداو بۆ ئەورووپا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌میه‌ته‌ی له ڕووسیاوه له‌سه‌ر ئەورووپا بڕاوه، ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه كه ئیماراتی عه‌ره‌بی پشتیوانی له كه‌رتی وزه له كوردستان بكات و هاوكار بێت به‌وه‌ی كوردستان ببێته به‌شێكی گرنگ له دامه‌زاروه‌ی بڕیاری وزه له كه‌نداوی عه‌ره‌بی و هه‌ندێك ئاماژه‌ی گرنگ له‌و باره‌وه هه‌ن كه ساڵی پار كاك مه‌سرور بارزانی، له ئیمارات خستنییه ڕوو له بابه‌تی وزه كه ئێستا گرنگه هه‌نگاوی كرداریی بۆ بنرێت، له ڕۆژی یەكەمی كۆڕبەندی جیهانیی و‌زە كه پار كرا و مه‌سرور بارزانی لەژێر ناونیشانی (جیۆپۆلەتێكی وەرچەرخانی و‌زە) هه‌ندێك ئاماژه‌ی گرنگی دا كه بۆ ئێستا گرنگن، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئێستا كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوت و 500 ملیۆن پێی سێجا گازی لە ڕۆژێكدا هەیە.
دووه‌م: ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەوا بە ئاستێك ئەو ڕێژەیە فراوان دەكەین، كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بگاتە سێ بەرانبەر.
سێیه‌م: ڕاستە تا ئێستا بەشێكە لە عێراقێكی ئاڵۆز و ناسەقامگیر، بەڵام دەكرێت لە ڕوانگەی ئەزموونی ئیماراتەوە سەیری بكرێت و، ئومێدی هەمان ئایندەی بۆ دەخوازرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی شیكردنه‌وه بۆ سه‌ردانه گرنگه‌كه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی ئه‌وه بوو كه ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شدار نه‌بوو، له به‌شێكی زۆری دیداره‌كان سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستییان بۆ سه‌رۆك بارزانی ناردووه و قورساییی كوردستان و ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان بۆ ئاماده‌بووان گرنگ بوو، بۆیه زۆربه‌ی میدیا ئیماراتییه‌كان به گرنگییەوە باسیان له به‌شداریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی ئه‌و سه‌ردانه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای بڕیاری دادگای فیدراڵی له دژی كوردستان، به‌ڵام درێژه‌یان به گفتوگۆ داوه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌نگاوی باشیش له‌و بارەیە‌وه نراوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رۆكی وڵاتی جۆرجیای بینیوه، دواتر له ڕۆژی 16ی 2ی 20123 سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كرد له یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ فه‌ره‌نسا له هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن كۆ بووه‌وه و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، دۆخی ئەمنی و ئابووری، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا كراوه و کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و لە سەردەمی حوکمڕانیی چەندین سەرۆکی فەرەنسا و تێپەڕبوونی قۆناغی جیاجیا ئەو پەیوەندییانە پەرەیان پێ دراوە، لە شەڕی داعشدا فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بوو بۆ تێکشکاندنی داعش.
ئه‌وه‌ی گرنگه له ده‌قی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی حكوومه‌ت له تویتێكدا ده‌ڵێت: ئێمە بە یەکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووین لە پاراستنی جیهان لە تیرۆریستانی داعش، ئێستاش زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.
به كورتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌یه بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یه كه فه‌ره‌نسا وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی پیشه‌سازی و هێزی سه‌ره‌كیی ناتۆ ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمی كوردستان به حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له هه‌ر بڕیاردانێكی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو كه بەڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك لە كریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئه‌مەریكی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا به سه‌رۆكایه‌تیی مایكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریكا كۆ بووه‌وه. نیچیرڤان بارزانی ئه‌م دیدارانه‌ی هه‌بوو.
یه‌كه‌م: لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەرمینیا كۆ بووه‌وه.
دووه‌م: دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سیلیست وەڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ بووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد".
سێیه‌م: لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ محەمەد بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وەی قه‌ته‌ر کۆ بووەوە.
چواره‌م: لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا له میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ماتیوس مۆراوسكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵەندا كۆ بووه‌وە.
پێنجه‌م: هەر لە یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە.
شه‌شه‌م: هه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نێچیرڤان بارزانی چاوی بە نادیە موراد، چالاكڤانی کوردی ئێزدی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی کەوت.
سه‌ردان و دیداره‌كانی بەڕێز نیچیرڤان بارزانی زۆر گرنگ بوون له ئان و ساتێكی وادا كران كه هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م لایه‌كانه‌وه ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كرێت بۆ هه‌نگاونان بۆ پرسی چاكسازیی ئیداری و پرسی به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا. جیا له‌وه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیداری گرنگی هه‌بووه له‌گه‌ڵ شاندی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریكا كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شتی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دركێنراوه، له‌وانه: ژمارەیەک کێشە هەن کە دەمێکە لە عێراق چارەسەر نەکراون و ئەویش هەوڵ دەدات حکوومەتی ئەمەریکا هان بدات بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، وەک پرسی "دابەشکردنی داهات" و نەبوونی یاسای نەوت و گاز، هه‌روه‌ها هاوئاهەنگییان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە و یارمەتیی سوپای عێراقیش دەدەن بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا. جیا له‌مه‌ش، له دیداری نیچیرڤان بارزانی ئه‌م بابه‌ته گرنگانه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
یه‌كه‌م: سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان ئیلهام عه‌لیێڤ ڕایگه‌یاند، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى کۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانىی بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ.
دووه‌م: جۆزێپ بۆرێل، ڕێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئەورووپا لە لێدوانێکیدا باسی کۆبوونەوەی خۆی و نێچیرڤان بارزانیی کرد و گوتی: "کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو. باسی سەردانەکەممان بۆ هەولێر لە ئەیلوولی 2021 کرد. هەروەها تاوتوێی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران کرد. کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو و ئێمە بەرز دەینرخێنین.''
سێیه‌م: هه‌ر له چوارچێوه‌ى کۆبوونەوەکانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ ڕیچارد گاڵاگه‌ر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیكان كۆ بووه‌وه و له‌وێ نوێنه‌رایه‌تیی ڤاتیكان ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستى و میوانپه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر به ئاواره مه‌سیحییه‌كان و ئاواره‌كان به‌گشتى، به مایه‌ى ڕێز و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
چواره‌م: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له میونشن، له‌گه‌ڵ سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "هه‌ردوولا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌یشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان.''
پێنجه‌م: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆ بووەوە، له‌وێ دوای كۆبوونه‌وه نیچیرڤان بارزانی تویتێكی كرد و ده‌ڵێت: ''کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەبوو.''
شه‌شه‌م: له دیداره‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مەریكا كۆ بووەوە و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئه‌نتۆنى بلینكن، پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها "به بایه‌خه‌وه باسى له په‌یوەندییه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا كرد كه زۆر گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كى سه‌قامگیر بێت و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.''




