٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: ئەوانەی لە ساڵی ٢٠٠٥ لەدایک بوون دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٥ دەتوانن خۆیان لە بایۆمەتریی دەنگدان تۆمار بکەن و دەشڵێت، داوایان لێ دەکەین سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردنیان.

خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆتایی حەفتەی ڕابردوو لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بڕیار دراوە ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٠٥ لەدایک بوون، دەتوانن لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق خۆیان تۆمار بکەن و لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق مافی بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان دەبێت و دەبنە خاوەن کارتی بایۆمەتریی دەنگدان.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتیشی: "ھەموو فەرمانگەکانی کۆمسیۆن ئاگادار کراونەتەوە لە ئەنجامدانی سیستەمی بایۆمەتری لە ئەمڕۆ بەدواوە ھەموو ئەوانەی لەدایکبوونیان ساڵی ٢٠٠٥ بێت دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتریی دەنگدان.''

خالید عەباس ڕوونی کردەوە: "ئەو کەسانەی مافی خۆتۆمارکردنیان ھەیە لە سیستەمی بایۆمەتریدا تەنیا بە دوو خولەک دەتوانن لە سیستەمەکە خۆیان تۆمار بکەن و دواتر لەسەر بنەمای ئەو بایۆمەترییەی دەیکەن لە بەغداوە کارتی بایۆمەترییان بۆ دەر دەکرێت و دەبنە خاوەن کارتی بایۆمەتری بۆ پرۆسەی دەنگدانی داھاتوو لە عێراق.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار