٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هەڵبژاردن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە هەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە ئامادەکاری کراوە.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ماوەیەکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی نووسراوی ئاراستەی هەموو سەندیکاکان کردووە بە زووترین کات هەڵبژاردن پێویستە بکرێت.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ''ماوەی شەش مانگ دراوە بە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هەڵبژاردن بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە وەکوو یەکێتیی مامۆستایان لیژنەمان پێک هێنا و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی دیاریکراودا  هەڵبژارتن بکات، لە سەرجەم لقەکان کە ژمارەیان 12 لقە و چاوەڕێ دەکرێت، 80 هەزار مامۆستاش بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.''

ئەمەش لە کاتێکدایە دوای 12 ساڵ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هەڵبژاردن دەکات.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار