كارنامه‌ى نێچیرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن كۆتایى هات

پاش ئه‌وه‌ى له 17 تا ئه‌مڕۆ 19ى شوباتى 2023، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتایى به به‌رنامه‌ى دیدار و كۆبونه‌وه‌كانى به‌ڕێزیان هات.
له ماوه‌ى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌پرسانى باڵاى وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌وانه به‌ڕێزان: سه‌ركۆمارى ئازه‌ر‌بایجان، سه‌رۆك وه‌زیرانى پۆڵۆنیا، ئه‌رمه‌نستان، عێراق، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئیتالیا، ڤاتیكان، نه‌رویج، قه‌ته‌ر، كوێت، ئوردن، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سیاسه‌تى ئه‌منیى كۆمسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ دوو شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگیی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانیا، جێگرى سه‌رۆكى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، شاندى گرووپێكى په‌رله‌مانتا‌رانى پارتى (SPD)ى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تى و ئاماده‌بووى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه.
له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و بره‌ودان به بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شیان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه و ناكۆكییه‌كان، پرسه‌كانى وزه و ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه، تاوتوێ كران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




