سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2023/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ تیانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتالیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و به‌تایبه‌تى باسیان له فراوانكردنى هاریكاریى ئیتالیا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد له بوارى شوێنه‌وارناسیدا، هه‌روه‌ها دابینكردنى كورسى خوێندن بۆ قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان له ئیتالیا.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورییان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیتالیا خوازیاره ده‌رفه‌تى زیاترى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر و فراوانكردنى بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى و هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئیتالیا و هه‌موو ئاسانكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیتالى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌موو پشتگرى و هاوكارییه‌كانى ئیتالیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، كێشه‌ى وزه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى له ئه‌ورووپا و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




