نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- هه‌ر له میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن، کۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز ئه‌لسه‌فه‌دی، سڵاو و ڕێزی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردنی به سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند، پاشان ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن و كاركردن بۆ فراوانكردنى چالاكیى بازرگانى و ئابوورى له‌نێوان هه‌ردوولادا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و بره‌ودانى زیاتر به بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش.
ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسیكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




