٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ میونشن، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌نكین هویتفیلدت، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌رویج گفتوگۆى كرد.

له‌ لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو هویتفیلدت سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵ و كاریگه‌ریى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ربارى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، بیروڕاى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گۆڕییه‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار