نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- هه‌ر له چوارچێوه‌ى دیداره‌كانیدا له میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبووه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى سیناتۆر به‌ڕێز لیندزى گراهام که له ژماره‌یه‌ک سیناتۆری هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پێکهاتبوو، باسیان لە په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و شاندى كۆنگرێس به‌رده‌وامیى پشتگیریى كۆنگرێسى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ڕۆڵ و پێگه‌ى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش.
دوایین پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى و ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




