نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
__2023_02_18_h19m32s29__HK.jpg)
هه‌ر له درێژه‌ى دیداره‌كانیدا له میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌یمس كلیڤه‌رلى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى وزه و یاساى نه‌وت و گاز له عێراق، گفتوگۆیان كرد.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وى به‌ریتانیا، به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ریتانیا وه‌ك هاوبه‌شێك به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاریكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى به‌ریتانیا ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا كرده‌وه، هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا چه‌ندین پرسى دیكه و ئه‌و ئاڵنگاریانه‌یان خسته به‌ر باس كه ڕووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه




