نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه
__2023_02_18_h18m50s35__HK.jpg)
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌یشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان.
له لایه‌كى دیكه‌وه دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منیى عێراقیان تاوتوێ كرد و به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و فه‌راهه‌مبوونى سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ عێراق، دووپات كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل وڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




