٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر ساڵح: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان کەسایەتییەکی کاریگەرە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- مامۆستایەکی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەددین دەڵێت، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کاریگەریی زۆری هەیە و ئەوە نیشان دەدات کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان  کاریگەریی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە و جیهان هەیە و هەرێمی کوردستان دەتوانیت ڕۆڵێکی ئیجابی هەبێت لە بەرقەراربوونی ئەمنیەتی جیهان.

دکتۆر ساڵح مەلا عومەر عیسا، ماموستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەددین و شارەزای سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کرابوو، نیشانەی ئەوەیە کەسایەتییەکی کاریگەری هەیە، نەک لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بگرە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیش، چونکە ئەو کۆنفرانسە تایبەتە بە دۆخی ئەمنیی سەرتاسەری جیهان، نەک تەنها بەشێکی جیهان، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی لە پەراوێزی ئەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرۆگرامێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی جیهان کۆ بێتەوە و لە نزیکەوە بیربۆچوونی هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە لایەنە جیاوازەکانی جیهان، بۆ ئەوەی بەرژوەندییە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان تێکەڵ بکرێت و ئەوەش نیشان بدات هەرێمی کوردستان دەتوانێت وەکوو گەمەکەرێکی سەرەکی ڕۆڵێکی گرنگ بگێرێت بۆ بەرقەرابوونی ئەمنییەت و ئاسایشی جیهان.''

دکتۆر ساڵح مەلا عومەر عیسا گوتیشی: ''ئەو سەردانە دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیی دیپلۆماسی دروست بێت و لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان پەیوەندی و کۆنتاکت گرێ بدات و نیشان بدات هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرقەرابوونی ئەمنییەت لەسەر ئاستی جیهان هەبێت و لە دوای قەیرانی ڕووسیا و ئۆکراینا سیستەمی نێودەوڵەتی گۆڕانکاریی زۆری تێدا کراوە و تەنانەت بۆ ئەورووپاش بەرقەراریی ئەمنییەتی وزە و ژینگە و سەربازی و ئابووری گرنگە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات لە ڕوانگەیەکی فرەڕەهەندەوە تیشک بخاتە سەر دۆخی ئەمنییەتی جیهان و بە گوێرەی واقعی هەرێمی کوردستان نیشان دەدات کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت وەکوو ڕابردوو ڕۆڵێکی زۆر ئیجابی ببینێت لە بەرقەراربوونی ئەمنیەتدا، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار