٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دره‌وه‌ى ڤاتیكان كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى دیداره‌كانیدا له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پۆڵ ڕیچارد گاڵاگه‌ر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیكان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیكان، هه‌ردوولا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌وشى پێكهاته‌ ئایینییه‌كان، بار و گوزه‌را‌نى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى پێكهاته‌ى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقیان، تاوتوێ كرد.

به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیكان، وێڕاى نیشاندانى پشتگیریى ڤاتیكان بۆ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵى و پێزانینى ڤاتیكان و قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستى و میوانپه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر به‌ ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان و ئاواره‌كان به‌گشتى، به‌ مایه‌ى ڕێز و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ڤاتیكان و دوا سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌.

دۆخى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌

هەواڵی پەیوەندیدار