٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ میونشن، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا، باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد.

خاتوو ڤۆن دێر لاین دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به‌ گرنگ و پێویستى زانى كه‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش كێشه‌ ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو پشتگیرییه‌كى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات.

قه‌یرانى وزه‌ و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕۆڵى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار