نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز تۆماس ئیرندڵ جێگرى سه‌رۆكى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌رانى هه‌ردوو پارتى (CDU) و (CSU) پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى داروسێ و ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆییى ئه‌ڵمانیا و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان به جینۆساید، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیانه‌وه شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ڕۆڵ و كاریگه‌ریى هه‌رێمى كوردستانیان له شه‌ڕى دژى تیرۆر و تێكشاندنى داعشدا به‌رز نرخاند و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌لمانیا وه‌ك هاوبه‌شێك به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و پشتگیرى له ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كات.
لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراینا، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى به‌گشتى ڕووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




