سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه
هەولێر-KDP.info- هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشن، به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جۆزیپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سیاسه‌تى ئه‌منیى كۆمسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى زیاترى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، بیروبۆچوونیان گۆڕییه‌وه.
به‌ڕێز بۆریل جه‌ختی له به‌رده‌وامیى پشتگیریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆر و پرۆسه‌ى بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كان و سه‌رخستنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئارامى و سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا گرنگ و جێى بایه‌خه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى كرد بۆ پشتیوانیى سه‌ربازى و مرۆیى و سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى ئابوورى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان، پرسى شه‌ڕ له ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى، چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى وزه له ئه‌ورووپا، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.




