سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئیلهام عه‌لیێڤ كۆبووه‌وه
هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18 له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشن، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆکكۆمارى ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربایجان كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زیاترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاند كه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك عه‌لیێڤ، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ندین پرسى په‌یوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، تاوتوێ كران.




