پەیامی پیرۆزبایی هێمن هه‌ورامی بۆ یەکێتیی قوتابییان و لاوان

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی (۷٠) هەفتاهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئەو دوو ڕێکخراو و سه‌رجه‌م قوتابییان و لاوانی كوردستان دەكات.
دەقی پەیامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
به‌بۆنه‌ی (۷٠) هەفتاهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئەو دوو ڕێکخراوە تێکۆشەرە و سه‌رجه‌م قوتابییان و لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازین.
یه‌كێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابییانی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییانەوه ڕۆڵێكی به‌رچاویان بینیوه له دروستكردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێو توێژی قوتابییان و لاوانی كوردستاندا، وه‌ك خوێندنگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕیش ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه له پێگه‌یاندنی ده‌یان سه‌ركرده و تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان.
قوتابییان وەک هەمیشە سەری ڕمی پێشکەوتن بن و لاوانیش شوورای پۆڵاینی پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بن بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و خواستە پیشەییەکانیان. لاوان و قوتابییانمان گۆش و پەروەردە بکەن بۆ خزمەتی زیاتری نیشتمان و بەرگریکردن لە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییه‌کان و بە گیانی پێشمەرگانە و نەتەوەییانە گۆشیان بکه‌ن.
جارێکی دیکە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
د. هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
١٨ی شوباتی ٢٠٢٣




