٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بنەماڵە و هەڤاڵانی تێکۆشەری دێرین و ئازا حەمید ئەفەندی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتکار و وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی چوارەم، حەمید ئەفەندى ـ م پێگەیشت. کۆچی دواییی پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا حەمید ئەفەندی، زۆر خەمگینی کردم.

خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی، وەک کادیرێکی لێهاتوو و پێشمەرگەیەکی ئازا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شۆڕشی ئەیلوولدا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر. ڕۆڵێکی گرنگی لە وشیاکردنەوەی جەماوەردا دەگێڕا. لە کاتی نسکۆی شۆڕشدا زۆر خۆڕاگر بوو، زۆر جێگەی متمانەی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعوود بارزانی بوو. لە کاتی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕا لە خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسیدا. بەرپرسیاریه‌تیی گەورەی لە هەموو ناوچەکانی شۆڕشدا بەوپەڕی لێزانییەوە ئەنجام دا.

کاک حەمید ئەفەندی، ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە ڕاپەڕینی ١٩٩١دا و لە بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین، هەروەها لە کابینەی چوارەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک وەزیری پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. سەرەڕای تەمەنەکەی، لە شەڕی داعشدا بەشدار بوو و ڕۆڵی ئازایانەی گێڕا.

لەدەستدانی تێکۆشەرێکی ئازا و لێزانی وەک کاک حەمید ئەفەندی، زیانێکی زۆر گەورەیە بۆ گەلی کوردستان، بەڵام ڕۆڵی ئەم تێکۆشەرە مەزنە بە خەباتی خۆی، هەمیشە لە یادی ئێمە و هەڤاڵانی و گەلی کوردستاندا دەمێنێتەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2023/2/17

هەواڵی پەیوەندیدار