نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا به‌تایبه‌تى جه‌ختیان له فراوانكردنى زیاترى چالاكى و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان كرده‌وه و ئاماژه‌یان به هه‌بوونى زه‌مینه و ده‌رفه‌تى باشتر له‌مباره‌یه‌وه كرد.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته دۆخى ڕه‌وه‌ندى كوردى له ئه‌رمه‌نستان و ڕه‌وه‌ندى ئه‌رمه‌نى له هه‌رێمى كوردستان و باسیان له په‌یوه‌ندیى دێرینى نێوان هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها ده‌باره‌ى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رمه‌نستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ش، به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمه‌نستان، جه‌ختیان له گرنگیى هه‌وڵدان و كاركردنى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه.




