نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2023/2/17، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو سڵێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش كرد.
خاتوو واڵنده‌ر دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیى وڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى پێویست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌یان، پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پیزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا دووپات كرده‌وه و به‌رده‌وامیى پشتگیریى واشنتۆنى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێویست و گرنگ زانى.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




