زیرەک کەمال: بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێم لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەهێزیی هەرێم لەئاستی جیهان نیشان دەدات
_(2)__2023_02_16_h15m28s19__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەهێزیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان پێشان دەدات، کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزی هەیە و لەلایەن وڵاتانەوە ڕێزی لێ دەگیرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زیرەک کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگە و ڕەهەندێکی جیهانیی هەیە و هەرێمی کوردستانیش ڕاستە لە چوارچێوەی وڵاتی عێراقە، بەڵام پێگەیەکی سیاسیی گرنگی هەیە و سیاسەتەکەیشی ڕێزلێگیراوە لەلایەن وڵاتانەوە، بۆیە بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو کۆنفرانسەدا بەهێزیی هەرێمی کوردستان دەردەخات.''
زیرەک کەمال گوتیشی: ئەو کۆنفرانسە زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و بەهۆی بەهێزیی پێگەی هەرێمەوە بەشداری دەکات هاوشێوەی وڵاتان، چونکە هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە حەواندنەوەی دووملیۆن ئاوارە و شەڕی تیرۆر و ڕێزگرتن لە مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان وای کردووە کە پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بەهێز بکات.''
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تاوەکوو 9ی مانگ بەردەوام دەبێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 40 وڵات بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکات .
بڵند ئیبراهیم




