٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە عەبدولخالق بابیری و فەریق روکن عیسا عوزێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان، سەردانی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکان کرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە، رێکەوتی 15ی2ی2023 فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی عەبدولخالق بابیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان کرد.

جێی باسە، لە میانە سەردانەکەیدا، فازڵ میرانی، پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە هەردوو پێشمەرگە کرد و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار