٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی سێ ئامانجی کۆبوونەوەکەی کەرکووک بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بارەگای یوئێن لە کەرکووک لایەنە کوردییەکان کۆدەبنەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە دەکرێت.

محەمەد کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ لایەنە کوردییەکان لە کەرکووک لە بارەگای یوئێن کۆدەبنەوە، کە ئامانج لە کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی کەرکووک، کە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو لق و وەکو ئەنجومەنیش بەشدارە.

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی کەرکووکەوە دەکرێت، چونکە یوئێن خۆی سەرپەرشتیی دەکات و هەر ئەوانیش بانگهێشتی هەموو حیزبەکانیان کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەمووان بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکەن، بەڵام ئێمە وەکو پارتی بەشدارین.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار