٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی دەگەڕێتەوە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری كەركووك، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكانی كەركووكی دەست پێكرد.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ بڕیارماندا سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەین، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە هەنگاوەکانی ئێمە لە پرسی کەرکووکدا.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان و ئیدارەدان و مەلەفی گەندەڵی لە کەرکووک بەشێک بوون لەو بابەتانەی کە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان تاووتوێی دەکەن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، راشیگەیاند، مەلەفەکانی گەندەڵی تایبەت بە پارێزگای کەرکووک دراوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سەبارەت بە دۆخی جووتیارانی ناوچەکانی ماددەی 140، شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتی "بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە کراوە و ناهێڵین دەستدرێژی بکرێتە سەر جووتییارانی کورد لەو ناوچانە."

شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، نابێت هیچ هێز و لایەنێک لەنێو بارەگاکانی پارتی بێت و پارتی دەگەڕێتەوە نێو بارەگاکانی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار