٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێکھاتەکان داواکاریی ھەڵبژاردن دەگەیەننە پلاسخارت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- نوێنەرێکی تورکمان ئاشکرای کرد، پێکھاتەکان کۆکن لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن و دەشڵێت، ژمارەیەک داواکارییان ئاراستەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و داوای لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی پێکھاتەکانیان کردووە.

سارا چاوشلی، نوێنەری تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لایەنە تورکمانییەکان لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانەوە کۆ بوونەتەوە و تێیدا داواکارییەکیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بیگەیەنن بە جنین پلاسخارت لەبارەی بۆچوونی پێکھاتەکانی ھەرێم لەسەر پرسی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و کورسیی کۆتا لەنێو پەرلەمانی کوردستان.

نوێنەرەکەی تورکمان دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا و بەشێک نین لەو ئاستەنگانەی بۆ پرۆسەکە دروست دەکرێن، چونکە ھەڵبژاردن مافی ھاووڵاتییانە و بنەمایەکی سەرەکیی دیموکراسییە لەھەر وڵاتێکدا.''

دەربارەی داواکاریی پێکھاتەکان بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان چاوشلی گوتی: "داواکاریی ئێمە چەند خاڵێک لەخۆ دەگرێت، لەوانەش زیادکرنی کورسیی کۆتا و پەیڕەوکردنی سیستەمی یەکبازنەیی بۆ پێکھاتەکان، نەک فرەبازنەیی، ھەروەھا نوێنەری ئێمەیش لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەبێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار