٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری مووسڵ: ڕێگای بەردەڕەش بۆ مووسڵ نۆژەن دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ ئاشکرای کرد کە ڕێگای نێوان قەزای بەردەڕەش بۆ مووسڵ بە گوژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێتەوە.

ڕەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕێگای بەردەرش بۆ مووسڵ کە ڕێگایەکی کۆنە و هی سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوە و تێک چووە، پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بۆیە بڕیار دراوە نۆژەن بکرێتەوە و جارێکی دیکە بە شێوەیەکی نوێ قیرتاو بکرێت.

ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: ''نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە لە سەرەتای مووسڵ تا دەگاتە نزیک بەردەڕەش هەمووی دووبارە قیرتاو دەکرێتەوە و بە شێوەیەکی زۆر باش نۆژەن دەکرێتەوە کە درێژییەکەی 28کم دەبێت و ئێستا هەموو ڕێکارەکانی تەواو بوون و تەنها ماوە بدرێتە بەڵێندەرێک بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.''

سمۆ باسی لەوەش کرد: ''ئەو ڕێگایە بە گوژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێتەوە و بەم نزیکانەش پڕۆژەکە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار