٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێکهاتەکانی کەرکووک دژی بڕیارێکی ڕاکان جبووری دەوەستنەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- دوای ئەوەی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، ڕاکان جبووری تاکلایەنە بڕیاری دانانی کەسێکی بۆ قایمقامی قەزای کەرکووک دا، پێکهاتەکانی کەرکووک نارەزایەتییان دەربری،  جێگری سەرۆکی پەرلەمان نووسراوێکی بە ئیمزای  نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، کە بڕیاری دانانی قایمقام هەڵوەشێتەوە و کەسێکی دیکە بەرەزامەندی هەموو پێکهاتەدان دابنرێت.

بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و عەرەبیش واژوویان لەسەر نووسراوەکە کردووە کە بڕیاری دانانی قایمقامێک لەلایەن ڕاکان جبوورییەوە ڕابگیرێت تا ئەو کاتەی ڕێککەوتن لەسەر کەسێک دەکرێت لەلایەن پێکهاتەکانەوە، چونکە ئەو بڕیارە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە .

هەر بەپێی نوسراوەکە کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی کردووە و زۆرینەی پەرلەمانتارانی شاری کەرکووک پشتگیرییان کردووە و ئیمزایان لەسەر نووسراوەکەدا کردووە کە لە پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمانن.

بەپێی زانیاریەکانیش نووسراوەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق بەفەرمی وەڵامی نووسراوەکە بداتەوە، کە هیچ لە پێکهاتەکان بە دانانی قایمقامێک لەلایەن پارێزگاری سەپێندراو ڕازی نین.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار