٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 14/2/2023، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.

ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار