دواین زانیاری دەربارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، چه‌ند خشته‌یه‌کی پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کراوه و ئه‌وه‌ی ماویشه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت و بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا که کۆپیه‌کی به‌ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌یشتووه، ڕایدەگەیەنێت: ''له هه‌ندێک په‌یج و ئه‌کاونتی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پڕۆپاگەندهی جیاواز له‌سه‌ر خشته‌کانی پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه بڵاو کراونه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌کوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه ڕاده‌گه‌ینین که خشته‌کانی 2020 و 2021 و نه‌ورۆزی 2022 ته‌واو بووه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه و له‌وێ کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت.''
هه‌ر له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه: ''سه‌باره‌ت به خشته‌ی ئه‌یلوولی 2022 و نه‌ورۆزی 2023 به هه‌مان شێوه ئاماده‌کاری ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز بکرێته‌وه .''
له کۆتاییدا هاتووه: ''له‌م قۆناغه به‌دواوه خشته‌کانی پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه ده‌چێته سه‌ر ڕێچکه‌ی خۆی و ڕێک ده‌خرێنه‌وه به‌پێی کات و شایسته‌یی ئه‌فسه‌ران خشته‌ی پله به‌رزکردنه‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت.''
بڵند ئیبراهیم




