٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانیدا، سه‌رۆكى داواكارى گشتى سوێندى یاسایى ‏ده‌خوات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/2/13 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى ‏كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستاندا و به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى، به‌ڕێز دادوه‌ر كاوه‌ فه‌تحى مه‌عسووم وه‌ك ‏سه‌رۆكى داواكارى گشتى، سوێندى یاسایى خوارد.‏

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زیرى دادى ‏حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ‏له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏

 

هەواڵی پەیوەندیدار