٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: پڕۆژەیاسای بودجە و نەوت و غاز بە هەماهەنگی ئامادە دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی رێککەوتن لەبارەی هەردوو پڕۆژەیاسای بودجە و نەوت و غاز بکرێت، چونکە بڕیارە لەم مانگەدا بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و یاسای نەوت و غازیش بەپێی دەستوور ئامادە بکرێت.

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی،  هاتنی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا بۆ بەغدا گرنگیی زۆری هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و پڕۆژەیاسای نەوت و غاز، چونکە بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و یاسای نەوت و غازیش هێشتا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکراوە، کە پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا ئامادە بکرێت، بۆیە پێویستە بەپێی دەستوور ئامادە بکرێت و رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

سەبری گوتیشی، هەردوو پڕۆژەیاسای بودجە و نەوت و غاز بە هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغدا ئامادە دەکرێن و رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێن، بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە پەلەی لێ بکرێت و هەردوو پڕۆژەیاساکە یەکلا بکرێنەوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، پێویستە لەم مانگەدا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و یاسای نەوت و غازیش ئامادە بکرێت، کە رێککەوتنی لەسەر کراوە لە ماوەی شەش مانگدا لەلایەن حکوومەتەوە ئامادە بکرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار