وەزارەتی ناوخۆ: سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانییانی ئازیز هەیە

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، ههینیی داهاتوو، کەمپەینی هاونیشتیمانیانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک، كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: "دوای فەرمانی مهسروور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕاسپاردنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرپەرشتیکردنی کەمپەینی هاونیشتیمانیانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانییانی ئازیز هەیە کە وەکوو هەمیشە بەشدارییەکی کاراییان لەو کەمپەینە کردووە و ماڵ و کەلوپەلی خۆیان و سەروەتیان لەگەڵ لێقەوماوان بەش کردووە."
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەو کۆمەکانەی کۆ کراونەتەوە، لەلایەن تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خۆبەخشەکان پۆڵێن و ئامادە دەکرێن و ڕۆژانە بۆ هاوکاریی لێقەوماوان ڕەوانەی تورکیا و سووریا دەکرێن، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کۆمەک بە لێقەوماوان بە خێرایی بەڕێوە بچێت، ئەو کەمپەینە لە ئێوارەی هەینی 17/2/2023 کۆتایی دێت.
ڕامان وریا




