مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیراكلی گاریباشڤیڵی، سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له شاری دوبه‌ی، له وڵاتی ئیمارات له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لەژێرناوی "سیمای حکوومەتەکانی داھاتوو" لە دوبەی دەستیپێکرد.
شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.




