بە سەرپەرشتیی بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی نووسەرێک ساز درا

ھەولێر -KDP.info- بە سەرپەرشتیی بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و، بە ئامادەبوونی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی و، چەندین کەسایەتی رێوڕەسمێکی شایستەی ناساندنی کتێبی نووسەر، حسێن فەیزوڵا مەندەلاوی ساز درا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 2023/2/12، بە سەرپەرشتیی د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، و بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و مەحموود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ ناساندنی کتێبێکی نووسەر، حسێن فەیزوڵا مەندەلاوی لەژێر ناونیشانی (مندلی سحر المکان و عبق الزمان) ساز درا.




