پرسەنامەی پارتی بۆ خانەوادەی شێخ فاریق و سەلام فەقێ و فاتیمە مەلا ڕەشید و دانا عوزێری

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوار پرسەنامەی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ فاریق شێخ محەمەد شێردەرە و سەلام فەقێ عەلی و فاتیمە مەلا ڕەشید جاسەنەیی و دانا عوزێری دەکات. ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ فاریق شێخ محەمەد شێردەرە)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و کادیری دڵسۆزی پارتمان خوالێخۆشبوو (شێخ فاریق شێخ محەمەد شێردەرە).
سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەلام فەقێ عەلی)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و کارگێڕی پێشووی لقی سێی پارتیمان و، کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەری گەرمیان خوالێخۆشبوو (سەلام فەقێ عەلی)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرە و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خاتوو(فاتیمە مەلا ڕەشید جاسەنەیی)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی خاتوو (فاتیمە مەلا ڕەشید جاسەنەیی) مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو (فاتیمە مەلا رەشید جاسەنەیی) نموونەی ئافرەتێکی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی بوو، پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
به‌ڕێزان خانەوادەی (دانا عوزێری)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی خوالێخۆشبوو (سۆران عوزێری) برای بەڕێزتانمان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و سەربەرزەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی برای کۆچکردوویشتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




