٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی هەولێر بەرەو باکوور و رۆژئاوا بەڕێدەکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوای دهۆک و زاخۆ، یەکەم کاروانی هاوکاری لە هەولێرەوە بەرەو باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەڕێدەکەوێت و هاوکارییەکانیش بەردەوام دەبن.

حوسێن کەلاری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا لە هەرێمی کوردستان لە هەموو ناوچەکان بەردەوامە و تا ئێستا دوو کاروان لە زاخۆ و کاروانێکیش لە دهۆک بەڕێکراون، ئەمڕۆش یەکەم کاروانی هەولێر بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەڕێدەکەوێت.

کەلاری گوتیشی، ئەو کەلوپەلانەی کۆکراونەتەوە، جۆراوجۆرن لە خێمە و دۆشەک و بەتانی و جلوبەرگ و کەلوپەلی خواردنگە و خۆراک و سۆپا و شیری منداڵان، هەروەها پارەیەکی باشیش کۆکراوەتەوە، بەڵام ماوە هی هەموو ناوچەکان کۆبکرێتەوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت تا پێویست بێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، پرۆسەی ناردنی هاوکاری بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت و، هەمووشی لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار