پرسەنامەی پارتی بۆ خانەوادەی محەمەد بەڵخەیی و عەبدوڵڵا قرناقاوەیی و عەبدوڵڵا دەشتێویی

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سێ پرسەنامەی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد بەگی بەڵخە و عەبدوڵڵا داود قرناقاوەیی و عەبدوڵڵا ئەحمەد دەشتێویی دەکات. ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (محەمەد بەگی بەڵخە)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتی دیار و ناسراوی سنووری هەورامان، خوالێخۆشبوو (محەمەد بەگی بەڵخە)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
هەڤاڵی بەڕێز (عەبدوڵڵا داود قرناقاوەیی)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو (خەج مام دێوانە)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
به‌ڕێزان خانەوادەی (عەبدوڵڵا ئەحمەد دەشتێویی)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەری پشدەر خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا ئەحمەد دەشتێویی)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و سەربەرزەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




