ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنیان بۆ بەغدا لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا کۆدەبنەوە.
فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی دوێنێ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت گەیشتنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن و رێککەوتن لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوانە یاسای نەوت و غاز و بودجە و مافەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دەست بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا دەکەن.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتیشی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئەنجام بدرێت.
بڵند ئیبراهیم




