داوا كراوه تا ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 5ی ئێواره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی به كوردستان بداته‌وه
__2023_02_11_h19m39s37__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- چه‌ند سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داواش كراوه ئه‌و پرسیارانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وەڵام بدرێنه‌وه. ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات.
به‌پێی به‌دواداچوونی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردووه كه تایبه‌ته به سیاسه‌تی خۆیانه‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له داواكارییه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێداچوونه‌وه بكرێت به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به عێراق، سێ سیناتۆره‌كه بریتین لە مایکڵ واڵتز، کێڤن هێرن و جۆوی ویلسۆن. ئەو سیناتۆرە ئەمەریکییانەی کە ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆمارییەکان و لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانن، لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا چەند پرسیارێکیان ئاراستە کردووە.
به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، چوار مانگ جارێك لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه ئاماده ده‌كات و دواتر ئاراسته‌ی لایه‌نی جێبه‌جێكاری حكوومه‌تی دەکات کە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی)یە. ئێستا قه‌یرانی وزه له جیهاندا سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌رێمی كوردستانیش كه به‌شێكه له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان باس و خواسی زۆر له‌سه‌ر ده‌كرێت به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌و بارەیە‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفتی هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وزه‌ی كوردستان بۆ بازاڕی جیهان گرنگه، بۆیه له‌و نووسراوه‌ی ئه‌و سێ سیناتۆره‌دا کە داوا له بایدن كراوه وه‌ڵامیان بداته‌وه، یه‌كێك له خاڵەكان ئه‌وه‌یه كه "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چۆن وەبەرهێنانەکانی بواری وزە لە هەرێمی کوردستان دەپارێزێت کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێن؟ هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چۆن دڵنیا دەبێتەوە لەوەی حکوومەتی عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت؟"
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئه‌م دوو پرسیاره وه‌ك پاكێجێك ئاماده كراون له كۆی گشتیی ئه‌و گرفتانه‌ی له عێراق هەن و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كراون.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئه‌وه بابه‌تێكی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكایه و زۆر په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی ئێمه كۆمێنتی له‌سه‌ر بده‌ین، به‌ڵام پشتیوانیی هه‌ر پرۆژه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه بیانه‌وێت هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌یه و دواجار چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ده‌هێننە به‌رهه‌م.''
به‌پێی هه‌مان زانیاری، له‌و نامه‌یەی بۆ جۆ بایدن چووه پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه كراوه كه ئه‌مه‌ریكا چۆن دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی كه چۆن عێراق پشتیوانی له هه‌موو هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات، ئاواش پشتیوانی لە پیشمه‌رگه بكات وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق، هەروەها چۆن دڵنیا دەبێتەوە کە حکوومەتی عێراق پاڵپشتیی داراییی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان ڕادەگرێت؟
ئەو سیناتۆرە ئەمەریکییانە وادەیەکیان بۆ ئیدارەی بایدن داناوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و دەڵێن "تا ڕۆژی هەینی 24ـی شوبات کاتژمێر پێنجی ئێوارە، چاوەڕێی وەڵامی ئێوە دەبین".
د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌وە زۆر گرنگه و مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت له ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوردستان حساباتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ڕاسته ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و پرسیارانه ده‌ورووژێنرێت و كوردستان له دوای 2005 پەیوه‌ندییه‌كی زۆر باشی دروست كردووه له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و له ڕووی لۆبیشه‌وه ئه‌م سیناتۆرانه و ئه‌وانه‌ی پێشووتریش كه خانه‌نشین بوون توانیویانە ئه‌و لۆبییه بۆ كوردستان دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده لۆبییه‌كان نه‌گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسیی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی له‌دژی كوردستان ده‌ریان ده‌كات، ئه‌و لۆبییانه یان ئه‌و په‌یوه‌ندییانەی كوردستان هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ كۆنگریس و هه‌ندێك له سیناتۆره‌كان نه‌گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كاریگه‌ری دروست بكەن بۆ ڕاگرتنی ئه‌وەی له‌دژی كوردستان ده‌کرێت، یان به لانی كه‌م ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌ربڕێت بۆ كوردستان له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی.
ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: ''هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك برێت ماكگۆرك كه دێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كات زۆر به‌لایه‌وه گرنگه ئارامیی سیاسی له كوردستان هه‌بێت و ته‌بایی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت، چونكه جگه له ئارامیی سیاسی بابه‌تی وزه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا حساباتی تایبه‌ت بكات بۆ كوردستان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. نه‌خشه‌ی كوردستان كه دراوسێیه له‌گەڵ سووریا و توركیا فاكته‌رێکی گرنگه و له ڕووی ئه‌زموونی ئیدارییشه‌وه كوردستان تاكه ناوچه‌یه له عێراق كه ئارامیی سیاسیی تێدایه و جێگای متمانه‌یه و وه‌ك كوردستان توانیومانه ببینه جێگا متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ڕایشیگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری ئەمەریکا بایدن به‌رپرسی یه‌كه‌می سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەیەتی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه له دارشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م پرۆژه‌یه، یان ئه‌م پرسیارانه داوا ده‌كەن كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به كوردستان زیاتر پراكتیكی بێت نه‌ك قسه‌كردن، به مانایه‌كی دیكه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵەکانی چڕ بكاته‌وه پێشمه‌رگه یه‌ك بخاته‌وه و گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مه فشاره كۆنگرێس له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ده‌كات كه هه‌نگاوی پراكتیكی بنرێت.




