لاوان و قوتابییان و ئافره‌تانی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان كرد به كه‌مپینی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كە

چه‌مچه‌ماڵ -KDP.info- له سه‌رتاسه‌ری كوردستان خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو چین و توێژه‌كان ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له پایته‌ختی ئه‌نفال (قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ) یه‌كیه‌تییه‌كانی قوتابییان و ئافره‌تان و لاوانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌مپینی یارمه‌تییان ده‌ست پێ كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، یوسف ئازاد حه‌مه ساڵح، به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كیه‌تیی قوتابییانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/2/2023 له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕگه‌ی ئێمه به‌وه‌ی كه كوردستان یه‌ك نیشتمانه و له هه‌موو دۆخێكی نه‌خوازراودا پشتیوانی لێقه‌وماوانین و وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌مپینه سه‌رتاسه‌رییه‌ی كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سرور بارزانی ڕاگه‌یه‌نراوه، ئێمه‌یش وه‌ك یه‌كیه‌تییه‌كانی قوتابییان و لاوان و ئافره‌تان، له چه‌مچه‌ماڵ به ئه‌ركی مرۆیی و نیشتمانیی خۆمان زانی كه كه‌مپینێك بكه‌ینه‌وه بۆ هاوكاریی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا و توركیا و باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و داوا له كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دار و هاوڵاتییانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ین یارمه‌تییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه كه‌مپینه‌كه‌ی ئێمه و شوێنمان له چه‌مچه‌ماڵ به‌رامبه‌ر كتێبخانه‌ی گشتییه.''
شایانی باسه هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وە له 6ی شوبات، تیمه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌كاریی ته‌واوه‌وه دوو تیمی تایبه‌تی فریاگوزاری و ته‌ندروستییان نارده توركیا و له دوو ڕۆژی ڕابردووش‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆی گه‌یانده ڕۆژئاوای كوردستان له عەفرین و جندرێس و یارمه‌تیی جۆراوجۆریان پێشكه‌شی خه‌ڵكی لێقه‌وماو كرد.
سه‌لاح جه‌لال




