٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ دەیان بارھەڵگر ھاوکاری دەگەیەندرێتە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چەندین بارهەڵگر لە ھاوکاری بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کۆ کراونەتەوە و لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا تەنیا لە زاخۆ 23 بارهەڵگر ھاوکاری ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کراون.

گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوای بوومەلەرەزکەی ھەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت بڕیار لەسەر کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە درا و لە ماوەی 48 کاتژمێردا تەنیا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو کاروانی ھاوکاری ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کراوە، کاروانی یەکەم دوازدە بارهەڵگر و ئەمڕۆ دیسان یانزدە بارھەڵگر ھاوکاری ڕەوانەی ئەو ناوچانە کراوە.''

گۆھدار شێخۆ دەشڵێت: "پرۆسەی کۆکردنەوەی ھاوکارییەکان بەردەوام دەبێت، چونکە ئەمە بابەتێکی مرۆییە و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەیەکی بەرچاو ھاتوونەتە پێشەوە بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری و لە ڕۆژانی داھاتووش ڕەوانەکردنی ھاوکارییەکان بەردەوام دەبێت، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە پێویستیان بە ھاوکاریی زیاتر ھەیە.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار