خوێندنه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كرا سه‌باره‌ت به "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مه‌خموور وه‌ك نموونه"

هەولێر -KDP.info- ڕۆژی 2/2/2023 له به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خوێندنه‌وه بۆ كتێبێك كرا كه بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمییه (ماسته‌رنامه) كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێر كراوه وه‌ك به‌شێك له پێداویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانسته سیاسییه‌كاندا.
به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به ئامانج و ناوه‌رۆك و تایبه‌تمه‌ندێتی و گرنگیی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، خاوه‌نی توێژینه‌وه‌كه دیار مه‌لا خدر له گوتوبێژێكی تایبه‌تدا وەڵامی چه‌ند پرسیارێكی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایه‌وه كه سه‌ره‌نجی خوێنه‌رانی بەڕێزی بۆ ڕاده‌كێشین.
KDP.info: هۆكاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وە؟
دیار مه‌لا خدر: هۆكاری هه‌ڵبژرادنی ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پرسی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئێستا یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین پرس له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئیتیحادی عێراق بە شێوەیەکی گشتی و بۆ ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی هەموو دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو ناوچانە بەتایبەتی. هەروەها ئایندەی پەیوەندیی نێوان هەردوو حکوومەت بە شێوەیەکی سەرەکی بەندە بە چارەسەریی ئەم پرسە، واتا پرسێكی گرنگ و چاره‌نووسسازه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس چارەسەرێکی یاساییش بۆ پرسەکە لە دەستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا چەسپێندرا. بەڵام تا ئێستا چارەسەرییە دەستوورییەکە بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە؛ بۆیە هێشتا ئەو ناوچە کوردستانییانە کەوتوونەتە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، تەنانەت چارەسەرنەکردنی پرسه‌كه بە شێوەیەکی یاسایی و ئاسایی بووە هۆی هێرشی لەشکریی حکوومەتی ئیتیحادی عێراقی و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و سەرلەنوێ بە شەڕ دەستبەسەر ئه‌و ناوچانه‌دا گیرایەوە! هەرچەندە لە نێوان ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٧ زۆربەی ئەم ناوچانە بە خوێن و کۆششی پێشمەرگەی کوردستان لە داگیرکاریی تێرۆریستانی داعش ڕزگار کران و پارێزران، پاش ڕاکردنی هێزەکانی سوپا و پۆلیسی ئیتیحادی عێراقی لەو ناوچانە، بەڵام ئەو دەستبەسەرداگرتنە بە زەبری هێز، هەم پێچەوانەی چارەسەرە دەستوورییەکەی گرفتەکەیە و هەم گرفتەکەی زۆر ئاڵۆزتر کردووە؛ هەروەها نێوانی پێکهاتەکانی تێک داوە و ئاسایش و سەقامگیریی لەو ناوچانە بۆ دانیشتووانی ڕەسەنی کوردی ئەو ناوچانە بەتایبەتی و گشت دانیشتووانی ناوچەکان لەناو بردووە.
سه‌باره‌ت به قەزای مەخمووریش، هەرچەندە بەکردەیی لە ساڵی ١٩٩١ لە هەرێمی کوردستان جیا کرایەوە، بەڵام بەفەرمی لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ڕژێمی بەعس لە پارێزگای هەولێر دابڕێندرا و بە پارێزگای نەینەواوە لکێندرا. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ پرسی مەخموور بووەتە بەشێک لە پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان و چارەنووسی قەزاکە بەستراوەتەوە بە چارەسەریی گشتیی گرفتەکە. ئه‌م توێژینەوەیە بە شێوەیەکی بابەتییانە لە هۆکار و فاکتەر و پاڵنەرەکانی گرفتی دابڕاندنی ناوچەکان بەگشتی و "قەزای مەخموور بەتایبەتی دەکۆڵێتەوە.
KDP.info: گرنگی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه له چ دایه؟
گرنگیی ئەم توێژینەوە له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی دەبینێتەوە:
- تیشک دەخاتە سەر سروشت و پاڵنەر و قۆناغ و ڕەهەندەکانی پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەگشتی، لە کاتی پەیدابوونییەوە تا ئێستا، هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌نده مێژوویی و جوگرافییه‌كانی پرسه‌كه ده‌خاته ڕوو.
- توێژینه‌وه پڕۆسه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستن و تێكدانی گوند و دێهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌گشتی و ڕژێمی به‌عس به‌تایبه‌تی باس كردووه.
- چاره‌سه‌ره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانیش به درێژی شرۆڤه‌ی بۆ كراوه و هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنیشی خراوه‌ته ڕوو.
- تایبەتمەندییەکانی پرسی قەزای مەخموور وەک بەشێک لە پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان، کە بەگشتی پرسێکی گرنگ و چارەنووسسازە شی دەکاتەوە و کات و شێوازی دابڕاندنی لە دەڤەرەکانی دیکەی هاوشێوەی ڕوون دەکاتەوە.
KDP.info: ئامانجەکانی توێژینه‌وه‌كه چین؟
ئامانج لەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی زانستی و بابەتییانە لە ڕیشە و پەرەسەندن و ڕەهەندەکانی ئەو پرسە گرنگ و هەڵپەسێردراو و ئاڵۆزکراو و مەترسیدارە بکۆڵێته‌وە و شێوازی چارەسەرکردنی دروستی ئەم گرفتە بخەینە ڕوو، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەوڵ و کۆششی ئاشتیخوازانە لەپێناو پێش‌گرتن لە کارەساتی زیاتر بۆ هەموو دانیشتووانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە و بەنیازی چاککردنی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیتیحادیی عێراق، کە مەرجی بنەڕەتیی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لەم ناوچە نائارامانە بەتایبەتی و لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی دەوڵەتی عێراق بەگشتی.
KDP.info: ناوه‌ڕۆك و پێكهاته‌ی توێژنه‌وه‌كه‌تان و باسه‌كانی له چی پێك هاتوون؟
ئەم توێژینەوەیە پێک دێت لە سێ بەش، جگە لە پێشەکیی و کۆتایی.
بەشی یەکەم تایبەتە بە دەروازەیەکی پێناسەیی و مێژووییی پرسی "ناوچە کێشەلەسەرەکان" و بریتییە لە دوو باس؛ باسی یەکەم ناساندن و تێگەی (چەمکی) "ناوچە کێشەلەسەرەکان" و زاراوەی "کێشە" و هاوتاکانی دەخاتە ڕوو و باسی دووەمیش شێوازه‌کانی چارەسەرکردنی کێشەکە لە جیهاندا لەخۆ دەگرێت.
بەشی دووەم لە سەرەتا و هۆکار و قۆناخ و پەرەسەندنەکانی پرسەکە لە عێراق بەگشتی و وردی دەکۆڵێتەوە. به جۆرێك كه دابه‌شی سه‌ر دوو باس كراوه، له باسی یه‌كه‌مدا سه‌ره‌تا و فاكته‌ره‌كانی په‌یدابوونی گرفتی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له "ده‌ڤه‌ری ئۆتۆنۆمیی كوردستان" خراوه‌ته ڕوو، باسی دووه‌میش ته‌رخان كراوه بۆ شیكردنه‌وه‌ی کرۆکیی چارەسەرە دەستوورییەکە و هۆکارەکانی جێبەجێنه‌کردنی چارەسەرییە دەستوورییەکە و لە هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزترکردنی پرسەکە لە ساڵی ٢٠١٧دا دەکۆڵێتەوە.
بەشی سێیەمیش پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە لە هەموو لایەنەکانی گرفتی دابڕاندنی قەزای مەخموور بەتایبەتی و میکانیزم و شێوازی گونجاو بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی چارەسەریی پرسەکە بەگشتی و سیناریۆی چارەسەرکردنی تایبەتی گرفتی مەخموور. ئه‌م به‌شه دابه‌ش كراوه‌ته سه‌ر دوو باس، له باسی یه‌كه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر قه‌زای مه‌خموور له ڕووی مێژوویی و جوگرافییه‌وه، له باسی دووه‌میشدا گرفتی دابڕاندنی مه‌خموور و شێوازی چاره‌سه‌ركردنی گه‌نگه‌شه كراوه.
KDP.info: سه‌رچاوه‌كانتان بۆ بابه‌تێكی له‌م چه‌شنه جگه له توێژینه‌وه زانكۆییه‌كان، بابه‌تی مه‌یدانی و مێژوویی و به‌ڵگه‌نامه‌یی و مه‌یدانیی ده‌وێت. ئه‌مانه‌تان چۆن ده‌ست خستوون؟
سه‌باره‌ت به بابه‌تی سه‌رچاوه‌كان جگه له توێژینه‌وه زانكۆییه‌كان، بابه‌تی مه‌یدانی و چاوپێكه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌مان ده‌ست كه‌وتوون، هه‌روه‌ها پشتمان به‌ستووه به زانیارییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم، بۆ نموونه (ده‌ستەی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) كه له ڕاسیتدا زۆر هاوكامان بوونه له پێدانی به‌ڵگه‌ی مێژووییی پێویست و سه‌رچاوه و داتا و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستانیش هاوكاریی باشیان كردووم له پێدانی سه‌رچاوه و زانیاریی پێویست، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چاوپێكه‌وتنی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ كه‌س و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌م پرسه و بڵاوكراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م پرسه له گۆڤار و ڕۆژنامه فه‌رمییه ناسراوه‌كان و ڕاپۆرت و داتا و زانیارییه بڵاوكراوه‌كان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه میرییه‌كان و به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق.
KDP.info: به چ ئه‌نجام و ڕاسپارده‌گه‌لێك گه‌یشتوون دواجار له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه و توێژینه‌وه‌كه‌تان؟
له ئاكامی ئەنجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،دا بە لێکدانەوەی ئه‌و زانیارییانه‌ی توێژینەوەکەیان لەسەر بنیات نراوە، بە پشتبەستن به ڕاستی و ئەو بەڵگە مێژوویییانەی لە توێژینەوەکەدا خراونەتە ڕوو، گه‌یشتین به‌و ده‌رئه‌نجام و ڕاسپاردانەی خواره‌وه:
دەرەنجامەکان:
1- گرفتی ناوچە دابڕێندراوەکان-بە قەزای مەخموورەوە، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس چڕ بووەتەوە، ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی مێژووییی هه‌یه، به جۆرێك كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1921، واته گەلی كورد هه‌ر له سه‌رده‌می ویلایه‌تی مووسڵ (باشووری بەشی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتووریی عوسمانی)یه‌وه گرفت و کێشەی گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچانه‌ی هەبووه. گرفت و کێشەی ئەو ناوچانە لە سەردەمی داگیرکاریی بەریتانی لە کوردستانی باشوور لە کۆتاییی جەنگی یەکەمی جیهانی (لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ – ١٩٢٥) و پاشان بە لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی عێراق - بە واقیعی لە ساڵی ١٩٢١ و بەفەرمی لە ساڵی ١٩٢٥ - بەردەوام بووە و بەرەبەرە چڕتر و ئاڵۆزتر بووە، تا گەیشتووەتە ئەو دۆخەی ئێستا، هەرچەندە لە ساڵی (٢٠٠٤)ـوە بەفەرمی بووەتە پرسی "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان" و لە ساڵی (٢٠٠٥)ـوە چارەسەرێکی یاسایی بۆ پرسەکە لە دەستووری عێراقدا چەسپێندراوە.
2- ئه‌گه‌رچی هەموو "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان" بەتەواوی به ناو لە ماددە دەستوورییەکانی چارەسەرکردنی پرسەکە دیاری نه‌كراون، به‌ڵام لێژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ئیتیحادیی عێراقە لە ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی خۆیدا بەڕوونی زۆربەی زۆری ناوچەکانی دەستنیشان کردووە کە لە باشوورەوە بە ناحیەی مەندەلی دەست پێ دەکات و بە قەزای خانەقین و قەزای دوزخۆرماتوو و گشت پارێزگای کەرکووک و قەزای مەخموور شۆڕ دەبێتەوە و لە کۆتاییدا لە ڕۆژئاوای قەزای شنگال (سنجار) تەواو دەبێت. بەپێی ڕاستی و بەڵگە مێژوویی و جوگرافی و سەرژمێرییە فەرمییەکانی هەرسێ لایەنی دەسەڵاتداری ئاماژەپێکراو لە خاڵی سەرەوە: ئه‌و ناوچانه له باشووره‌وه ناحیه‌ی جه‌سان و زڕباتییە و قه‌زای به‌ردەڕەش لەخۆ دەگرن.
3- گرفتی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كێشەله‌سه‌ره‌كانی دیکە، هەمیشە خاڵێكی سه‌ره‌كیی ناكۆكییه‌كان بووە له كاتی دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه و دادپەروەرانە بۆ دۆزی گەلی كورد له عێراق. دابڕاندنی چەندین ناوچەی کوردستانی وه‌ك (پارێزگای کەرکووک و قەزاکانی خانەقین و شارەبان و شنگال و شێخان) لە "ناوچەی ئۆتۆنۆمی"ی سەردەمی بەعس هۆکاری سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو و مایەی نەهامەتیی نوێ بوو بۆ گەلی کورد لە کوردستانی باشوور (کوردستان – عێراق)؛ بەڵام ئەوکات قەزای مەخموور ناوچەی کێشەلەسەر نەبوو و تا ساڵی ١٩٩٦ بەفەرمی بەشێک بووه لە پارێزگای هەولێر.
4- سیاسه‌تی ڕەگەزپەرستانەی به‌عه‌ره‌بكردن له "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان" بەگشتی و لە پارێزگای کەرکووک و قەزای مەخموور بەتایبەتی، هه‌ر له سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایه‌تییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و له سەردەمی ڕژێمی كۆمارییشدا به‌رده‌وامیی پێ دراوه، به‌ڵام له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس (1968-2003) پڕۆسه‌كه زۆر به شێوه‌یه‌كی چڕتر و فراوانتر به‌رده‌وامیی پێ دراوه، به جۆرێك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ڕووی دیمۆگرافی و كارگێڕییه‌وه زۆر و بە شێوەیەکی نەرێنی بۆ گەلی کورد گۆڕیوه.
5- مادده‌ی 58 له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناخی گواستنه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٤، كه دواتر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پوخت كرایه‌وه له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق له ساڵی 2005، به پێشینه‌یه‌كی گرنگی ده‌ستووری و دەستکەوتێکی گرنگ داده‌نرێت له مێژووی خەباتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزیگاریخوازی كورد له عێراقدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به گرفتی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی به شێوه‌یه‌كی ورد ڕوون نه‌كردووەته‌وه، به‌ڵام به دانپێدانانێكی فه‌رمی و ده‌ستووری داده‌نرێت كه ئه‌و ناوچانه دووچاری زوڵم و سته‌م بوونه‌ته‌وه و بە بنەمایەکی باش دادەنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه به پشتبەستن بە ڕاستی و بەلگە مێژوویی و جوگرافییه‌كان.
6- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه ده‌ستوورییه‌ی دیاری كرابوو بۆ تەواوکردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، كه كۆتاییی ساڵی 2007 بوو، به‌ڵام تا ئێستا هێشتا ماددەکە بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە. لەوەش خراپتر لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ حکوومەتی ئیتیحادیی عێراق بە فەرمان و سەرکردایەتیی سەرۆکی ئەوکات (حەیدەر عەبادی) لە هێرشێکی لەشکریی فراوان بە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و لەشکریی هەردوو دەوڵەتی ئیران و تورکیا بە زۆر و بە شەڕ دەستی بەسەر زوربەی زۆری "ناوچە کێشەلەسەرەکان"دا گرتەوە – بەتایبەتی پارێزگای کەرکووک و قەزای مەخموور، بەم کردەوە توندوتیژ و نادەستوورییەش پرسەکە زیاتر ئاڵۆز بوو، چونکە ناوچەکان سەرلەنوێ بە واقیعی و بە زەبری هێز لە هەرێمی کوردستان دابڕێندرانەوە. بەڵام تەنیا چارەسەری دروست هێشتا هەر چارەسەرییە دەستووری و ئاشتیخوازانەکەی پرسەکەیە کە دەبێت حکوومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغداد هەوڵی جددیی بۆ بدەن، وەک کاری لەپێشینەی لایەنی کوردی لە حکوومەتی داهاتووی عێراق.
7- قه‌زای مه‌خموور هه‌ر له مێژووی دروستبوونییه‌وه تا ساڵی ١٩٩٦ به‌شێك بووه له دەڤەر و پاشان پارێزگای هه‌ولێر، ته‌نانه‌ت له كاتی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970ش به‌شێك بووه له "ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمیی کوردستان" و هه‌موو ڕاستییه مێژوویی و جوگرافی و سەرژمێرییە‌كان ده‌یسله‌مێنن كه ناوچه‌یه‌كی كوردستانییه، هەرچەندە ئەو ناوچه‌یه هەمیشە تووشی سیاسەت و ڕێکارەکانی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستنی كورده‌كان و تێكدان و سووتاندنی گونده‌كانی بووە.
8- هەرچەندە قه‌زای مه‌خموور لە ساڵی ٢٠١٤، دوای داگیرکردنی چەندین شار و شارۆچکەی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق لەلایەن ڕێکخراوی "داعش" ڕووبەڕووی هێرشێکی دڕندانەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووەوە و توانیی لە ڕێکەوتی ٧ی ئابی ٢٠١٤ ناوەندی قەزاکە داگیر بکات، بەڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان خۆیان ڕێک بخەنەوە و بە یارمەتی و هاوکاریی هاوپەیمانان دەڤەری مه‌خموور ڕزگار بكه‌ن، ئەم سەرکەوتنەش ستراتیجی بوو، چونکە بۆ یەکەمین جار بوو هێزێک لە هەموو عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی "داعش" لەسەر ئەرز بەدەستی بهێنێت.
9- له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له هێرشه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیدا، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراقەوە سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، قه‌زای مه‌خمووریش هاوشانی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان" ڕووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه و قه‌زاكە دەستی بەسەردا گیرا و سەرلەنوێ (بە واقیعیش) لە هەرێمی کوردستان دابڕێندرایەوە.
10- دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دووباره هه‌وڵی به‌عه‌ره‌بكردنی قه‌زای مەخموور ده‌درێت، له گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی قه‌راج و ته‌نانه‌ت له خودی ناحیه‌كه‌ش تا ئێستا یه‌ك خێزانی كورد ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه، له لایه‌ك به‌هۆی دروستكردنی كێشه و گرفت له‌لایه‌ن سوپا و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له لایه‌كی تر به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی پاشماوەی ڕێكخراوی داعش له گوندە عەرەبنشینەکانی ناحیه‌كه به‌گشتی و له چیای قه‌ره‌چووغ به‌تایبه‌تی، كه چه‌ندین هاوڵاتیی كوردی سڤیلیان لەو کاتەوە تا ئێستا كوشتووه و ڕفاندووه.
راسپاردەکان
له‌ژێر ڕۆشناییی ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" به‌گشتی و قه‌زای مه‌خموور به‌تایبه‌تی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌خه‌ینه ڕوو:
1- بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شێواوی ناوچە کێشەلەسەرکان، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی ئیتیحادیی عێراق ڕێک بكەوێت لەسەر هەڵسووڕاندنی ئیدارە و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکان بە شێوەیەکی هاوبەش و لە ڕێگەی کارمەندی ئیداری و هێزی لەشکریی هاوبەش (سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی خۆجێیی) و بە گەڕاندنەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ گوند و سەر ماڵ و زەوییەکانی خۆیان و قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندانی ئاوارەیی هێرشی ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، بەتایبەتی ئاوارەکانی دەڤەری دووزخۆرماتوو و قەراج و سزادانی تاوانباران بەپێی هەڵسەنگاندنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نوێنەرانی هەردوو حکوومەت و بە پشتبەستن بە یاسای سزادان.
2- لەپێناوی تەواوکردنی جێبەجێکردنی چارەسەریی کۆتاییی پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەگشتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی ئیتیحادیی و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لەسەر بنەڕەتی یەک بەرنامەی گونجاو و هاوبەش لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانی دیكه كه چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی داهاتوو حوکمی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو بگرنەبەر ڕێک بکەون لەسەر مافی لەپێشینەی گەلی کورد (ئەولەویات): واتە شێوازی چارەسەرکردنی گشت گرفتە گرنگە هەڵپەسێردراوەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ئیتیحاددی، کە چارەسەریی پرسی "ناوچە کێشەلەسەرەکان" لە ماوەیەکی زه‌مه‌نیی دیاریکراوی نوێ – بۆ نموونە یەک ساڵ، وەک خاڵی سەرەکیی لایەنی کوردی لە بەرنامەی حکوومەتی ئیتیحاددیی عێراقی داهاتوودا بچەسپێندرێت و، پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نوێنەرانی هەردوو حکوومەت بۆ کار و ئەرکی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی چارەسەرییەکە لە ماوە دیاریکراوە نوێیەکەدا.
3- بە مەبەستی هاوکاریی زیاتر بۆ بەدواداچوونی کاریگەر بۆ چارەسەریی کۆتاییی پرسی "ناوچە کێشەلەسەرەکان"، پێویسته ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێت و ئەرک و بەرپرسیارییەکانی بە وردی دیاری بکرێت. بۆ هاوکاریکردنیشی وا باشە لیژنەیەکی ڕاوێژکاریی تایبەت لە پسپۆڕانی شارەزا لەم پرسە پێک بهێنرێت، بۆ ئەوەی دەستەکە ڕۆڵێکی دیاری هەبێت لە ئەرکی به‌دواداچوونی کردەیی، هەم سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شڵەژاوی ناوچە کێشەلەسەرەکان و هەم بۆ بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی چارەسەریی کۆتاییی پرسەکە پاش ڕێککەوتنی نوێی هەردوو حکوومەتی هەرێم و ئیتیحادی لەم بارەیەوە.
4- گرفتی قه‌زای مه‌خموور ده‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی چارەسەریی دەستووریی پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان، به ڕێکكەوتنی تایبەت لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و ئیتیحاددی بە بڕیارێكی حكوومه‌تی ئیتیحادی وەک سەرەتایەکی نوێ و فاکتەرێکی پەیداکردنەوەی متمانە لە نێوان هەردوو حکوومەت چاره‌سه‌ر بكرێت و قەزاکە بگه‌ڕێته‌وه چوارچێوەی پارێزگای ئەسڵیی خۆی پێش دابڕاندنی (هەولێر)، کە ڕژێمی بەعس لە تۆڵەی دامەزراندنی "دیفاکتۆ هەرێمی کوردستان" دایبڕاند و چونکە سروشتی گرفتی مه‌خموور جیایه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر و تا ساڵی 1996 لە هەولێر جیا نەکراوەتەوە و به‌بێ مه‌رسوومی كۆماری له پارێزگای هه‌ولێر دابڕێندراوه و به پارێزگای نەینەواوە لكێندراوه.
دیمانه: سه‌لاح جه‌لال




