٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەریوان دزەیی: لە چەند ڕۆژی داھاتوو شاندی ھەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەسەر بابەتی بودجە و یاسا و نەوت و غاز و دادگای فیدراڵی ڕێککەوتنی سیاسی کراوە و دەشڵێ، لە چەند ڕۆژی داھاتوو شاندی دانوستانکاری ھەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا.

مەریوان دزەیی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکەم جارە ڕێککەوتنێکی سیاسی بکرێت و لەنێو پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت، ئێمە دەستکەوتی زۆرمان ھەبووە لە بەغدا و لەسەر پرسی یاسای نەوت و غاز و دادگای فیدراڵی و بودجە ڕێککەوتن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە، پێویستە لە کاتی دیاریکراودا ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە جێبەجێ بکرێن.''

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا و لەسەر ئەو پرسانەی پێویستن دەست بە دانوستان بکرێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا شاندەکە دەگاتەوە بەغدا و دانوستانەکان بەردەوام دەبن.''

مەریوان دزەیی ڕوونی کردەوە: "ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و لەنێو کارنامەی حکوومەتی عێرقدا ھاتوون، ئێمە وەک پەرلەمانتاران و حکوومەتی ھەرێمیش لای خۆیەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چەندی لەو ڕێککەوتنە جێبەجێ دەکرێت، لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە ئێمە بەشداریمان لە حکوومەتی عێراقدا کردووە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار