٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی تیمی تەندروستیی حکومەتی هەرێم: 19 تیممان لە تورکیا بەردەوام کار دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

باکووری کوردستان -KDP.info- سەرۆکی تیمی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی تورکیا گوتی، لە هەرێمی کوردستان 19 تیمی تەندروستیی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تورکیا هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی تورکیا دەکەین و تا ئێستا دوو هەزار و 677 حاڵەتمان چارەسەر کردووە و 61 تەرمیشمان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و بەردەوامیش دەبین لە کار و هاوکاری.

دکتۆر ڕەعد نەجمەدین ئەنوەر، سەرۆکی تیمی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی تورکیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە وەکوو وەزارەتی  تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکان شەوی دووشەممە بەڕێ کەوتین بۆ وڵاتی تورکیا، ئەمە شەشەم ڕۆژمانە لە تورکیاین کە ئێمە 82 پزیشک و کارمەند و شوفێری ئامبۆڵانسین و بەسەر 19 تیمدا دابەش کراون و شەش تۆن دەرمانیشمان لەگەڵدایە و یەکەم جار چووینە شارۆچکەی ئیسلاحی سەر بە عەنتاب، بەڕاستی شارۆچکەکە وێرانە و زیاتر لە 85%ی ڕووخاوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامین لە دەرهێنانی ئەوانەی زیندوو ماون لەبن خانووە ڕووخاوەکان و ئەوانەی دیکە وەکوو نەخۆشخانەی گەڕۆک سەردانی ئەو خێزانانە دەکەن کە لە خێوەتگەکان دەژین و چارەسەری ئەوان دەکەن، بۆیە لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن لە هاوکارییەکان.''

دکتۆر ڕەعد گوتیشی: ''تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و  677 حاڵەتی نەخۆش و بریندارمان چارەسەر کردووە و 61 تەرممان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیسلاحیە و هەماهەنگیی باشمان لەگەڵیان هەیە و 59 کەسمان گواستووەتەوە کە لە مەیدانی چارەسەریان نەدەکرا و پێویستیان بە نەشتەرگەریی گەورە هەبوو و دزگای ئافات هەیە لە ڕێگەی ئەوان شوێنمان بۆ دەستنیشان دەکەن و ئێمەش کاری تێدا دەکەین و کارکردنیش بەردەوامە.''

گوتیشی: ''مانەوەمان پەیوەستە بەو کارەی هەیە و لە سەرووی خۆمانەوە بڕیاری لێ دەدرێت و ئەوەی بە ئێمە گەیشتووە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەبن شوێنە ڕووخاوەکان ماون و تیمەکان لە گەڕان بەردەوامن و ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە کە دەنگی هاووڵاتییەک دێت هێشتا زیندووە و کار بۆ ڕزگارکردنی دەکەین، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆری بێسەروشوێن هەیە و کار بۆ دۆزینەوەیان دەکرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار