٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازی بارزانی به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌یاندنی پێداویستی بۆ خەڵکی لێقەوماو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازی بارزانی لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا، لەژێر رێنمایی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی، چەندین تیمی بە هاناوەچوون و کۆمەکی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانەکرد، تائێستا 12 بارهەڵگری لە خواردن و دەرمان و پێداویستی دیکە گەیاندووەتە خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچانە.

بەگوێرەی راپۆرتی سێیەمی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە رۆژی 6ی شوباتی 2023ـەوە تائێستا 12 بارهەڵگر کە پێکهاتبوون لە ئاوی خوارنەوە، دەرمان، خواردنی ئامادەکراو، جل و بەرگ و ماددەی پاککەرەوە، لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیەندراوەتە ناوچە زیانلێکەوتوەکانی بوومەلەرزە و بەسەر لێقەوماوان دابەشکراوە.

جگە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ئێستا تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیشتوونەتە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

بەگوێرەی دوایین ئامار زیاتر لە 24 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەی 6ی شوباتی 2023 لە تورکیا و سووریا گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار